کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەسلێمانی ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا كراوە

.

08:09 PM - 23/02/2021

سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و لەشاری سلێمانیش ئامادە كاری كراوە بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بەباشترین شێوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێ.
د. هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەگەلی كوردستانی راگەیاند: زیاتر لە هەزار تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەردەستە، وتیشی: ئەو كەسانی گومانی تووشبوون بەكۆرۆنای نوێیان لێدەكرێت پشكنینیان بۆ دەكرێت، هاوكات جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكرد: سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و لەشاری سلێمانیش ئامادە كاری كراوە بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بەسەر هاوڵاتیان و كەسانی بەتەمەندا دابەش بكرێت
وردەكاری زیاتر لەبارەی شێوازی دابەشكردنی ڤاكسینەكە و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنای نوێی لەبەرنامەی دۆسیەدا بڵاودەكرێتەوە كەرۆژی پێنج شەممە پەخش دەكرێت.

ROllwbd-x7c

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە