کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق بڕیارێكی لەبارەی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو دەركرد

.

07:42 PM - 23/02/2021

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرایكرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی پیشانداوە لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو.
دەستەی دەروازە سنوورییەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەبڕیاری ژمارە 57ی ساڵی 2021، بڕیاریداوە رێگە بدرێت ئۆتۆمبێلی لێدراو هاوردەی عیراق بكرێت، بەمەرجێك مۆدێلەكەی ڕێگەپێدراو بێت.
هەر بەپێی بڕیارەكە، دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراون لەناوخۆی عیراق چاكبكرێنەوە، بۆ ئەوەی هەلی كار بۆ ئەو كەسانە دابین بكرێت كە خاوەنی پیشەی سەربەخۆن.
ئەوە لەكاتێكدایە كە لیژنەی ئابووری لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لەساڵی 2018دا بڕیاریدا هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو قەدەغە بكرێت.
هاوكات حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمانگی ئاداری 2020دا بڕیاریدا هاوردەكردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە قەدەغە بكرێت‌و تەنها ڕێگە بە هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت كە لێدراو نین، یاخود كلین تایتڵ-ن، بەڵام لە مانگی ئەیلولدا ڕێنمایی نوێی دەركرد‌و ڕەزامەندی پیشاندا بەچەند مەرجێك ئۆتۆمبێلی لێدراو هاوردەبكرێت، كە گرنگترینیان ئەوەیە ئێرباگی تێدابێت، لێدراوییەكەی قورس نەبێت‌و لافاو نەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە