کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارەبای سلێمانی: لێخۆشبوونی 10%ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت

.

07:22 PM - 23/02/2021

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەرۆژی 28ی شوباتەوە لێخۆشبوون لە سەدا 10ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت‌و لە سەرەتای مانگی ئادارەوە رێژەی لێخۆش بوون بۆ لەسەدا 5 كەمدەكرێتەوە.
عەبدول شێخ قادر لێپرسراوی فرۆشتنی وزەی كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە، كە رۆژی 28ی شوباتی 2021 لێخۆشبوون لە سەدا 10ی قەرزی كارەبا كۆتایی دێت‌و لە رۆژی دووشەممە یەكی ئاداری 2021وە رێژەی لێخۆش بوون بۆ لەسەدا 5 كەمدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بۆ مامەڵەی پاكتاو سەردانمان نەكەن، چونكە بەهۆی گۆڕانكاری لە نرخی كارەبا تەنها مامەڵەی تاپۆكردن رایی دەكەین.
حكومەتی هەرێم لەمانگی ئایاری 2020دا بڕیاریدا هەركەسێك پارەی ئاو‌و كارەبا قەرزداربێت‌و تاكۆتایی ئەو ساڵە هەموو قەرزەكەی بداتەوە، حكومەت لەسەدا 15ی لێخۆش دەبێت، لەسەرەتای ئەمساڵیشدا بڕیاردرا ئەو لێخۆشبوونە تاكۆتایی مانگی ئاداری 2021 درێژبكرێتەوە، بەڵام گۆڕانكاری لەو ڕێژەیەدا كرا، بەجۆرێك ئەوانەی لەمانگی كانونی دووەمدا قەرزەكەیان داوەتە لەسەدا 15 لێخۆشبوونیان بۆ كراوە، لە مانگی شوباتیشدا ڕێژەكە بۆ لەسەدا 10 كەمكرایەوە‌و بۆ مانگی ئاداریش ڕێژەی لێخۆشبوون بۆ لەسەدا 5 كەمدەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە