کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شیروان میرزا: چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانین

.

07:16 PM - 23/02/2021

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت: داڕشتنەوەی كۆتایی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 تەواوبووە، بەڵام یەكلایكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە رەشنووسی پڕۆژەكەماوە، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنە شیعەكان دەكەین.
(شیروان میرزا) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راگەیاند: لیژنەی دارایی رەشنووشی كۆتایی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 ی تەواو كردووە، بەڵام ئەوەی لەسەر تەواوبوونی كۆتایی رەشنووسەكە ماوە بابەتی یەكلاییكردنەوەی پشكی هەرێمە لە پڕۆژە یاساكە، بۆ ئەوەش لیژنەی دارایی چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەی لایەنە شیعەكانە لەسەر ئەو پرسە.
وتیشی: لیژنەی دارایی هەموو هەوڵەكانی خستووەتەگەڕ بۆ پاراستنی مافی هەموو هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی وڵات لە پڕۆژە یاساكە.
هاوكات لیژەنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2021 كۆتایی هاتووە، تەنها مادەی (11) ماوەتەوە، كە تایبەتە بە پشك و پابەندبونەكانی هەرێمی كوردستان لەو پڕۆژەیەدا، وەك تەسلیمكردنی نەوت و داهاتەكانی‌.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە چەند كۆبونەوەیەكدا هەوڵی لێكنزیكبونەوەی لایەنەكانیان داوە بۆ رێككەوتێنێكی گشتگیر لەسەر ماددەی 11 لە پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2021.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە