کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە

.

07:13 PM - 23/02/2021

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی بڵاوكردەوە، بەچوار رۆژیش مووچەی تەواوی وەزارەت‌و دەستەكان دابەش دەكرێت‌و ڕێژەی لێبڕینی مووچەش لەسەدا 21 دەبێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوكردەوە، رۆژی 25ی شوبات مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، ناوخۆ ، پێشمەرگە، دارایی و ئابووری، شەهیدان و ئەنفالكراوان‌و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ، یەكەی 70 و 80 ، لیوای نەوت و گاز ، رەگەزنامە، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت
رۆژی هەینی 26ی شوباتیش مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، داد، كاروباری كۆمەڵایەتی، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف، پلاندانان، پیشەسازیی‌و بازرگانی، دەزگای ئاسایش، مووچەی دەستەكانی مافی مرۆڤ، ژینگە، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستپاكی، وەبەرهێنان، دیوانی چاودێری دارایی، كۆمسیۆن و دەزگای مین دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی شەممە 27ی شوبات مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، كارەبا، كشتوكاڵ، رۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران‌و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت. رۆژی یەك شەممە 28ی مانگیش، بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دێت.
وەك بڕیاریشە مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەكان بەبێ‌ لێبڕین دابەش بكرێت‌و لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەش سێ‌ مووچەیان بەسەر یەكەوە پێبدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە