ئەمڕۆ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی ٤ی ڕێکخستنی دهۆکی کرد، لەلایەن هەڤاڵان ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەند و ئیمان ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی سنوری مەڵبەند پێشوازی لێکرا.دواتریش، لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لێپرسراوی ئۆرگانەکان و کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەند کۆبونەوە و تێیدا بارودۆخی ئێستای کوردستان و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و گرنگی پرسی لامەرکەزی(ئیداری و ئابووری) لە هەرێمی کوردستان بەووردی باس کرا، هەڤاڵانی ئامادەبووش سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.