کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 129 تووشبووی تری كۆرۆنای راگەیاند

.

04:05 PM - 23/02/2021

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 سەعاتی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: 129 تووشبووی تری ڤایرۆسەكە لەهەرێمی كوردستان تۆماركراون.
بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی لە هەولێر زۆرترین تووشبوو تۆماركراون كە 71 تووشبووبوون، لە سلێمانیش 18 و لە دهۆك 35 و لە گەرمیان 5 تووشبووی تر تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە: لە24 سەعاتدا لەپارێزگای دهۆك دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
تا ئێستا  لە هەرێمی كوردستان 108 هەزار و 62 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 510 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە