کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم بە بەهای زیاتر لە 349 ملیار دینار پڕۆژە لەسەرجەم پارێزگاكان جێبەجێ دەكات

.

03:59 PM - 23/02/2021

حكومەتی هەرێم بە بەهای زیاتر لە 349 ملیار دینار پڕۆژە لەسەرجەم پارێزگاكان جێبەجێ دەكات، سەرۆك و جێگری  حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێم كۆبوونەوەو پلانی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پەرەپێدانیی پارێزگاكان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەكان لە پارێزگاكان ئەنجامی دەدەن لە سێكتەرەكانی شارەوانی، كارەبا، تەندروستی، كشتوكاڵ، پەروەردە و رێگاوبان بۆ ساڵی 2021 پەسەندكران، كە بە داهاتی بەردەستی حكومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێن و كۆی گشتی كوژمەكە،  349 ملیار و 702 ملیۆن دینارە.
لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەكرا: حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی خۆی خستۆتەگەڕ بۆ دابینكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم كە ئەركێكی لە پێشینەی حكومەتەو بۆ ئەو مەبەستەش  لە گفتوگۆكان بەردەوامن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دابینكردنی شایستە دراییەكانی هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە