کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا و یۆنان مانۆڕی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن

.

03:43 PM - 23/02/2021

ئەمریكا و یۆنان مانۆڕێكی سەربازی هاوبەش ئەنجامدەدەن، بەپێی زانیاری میدیاكان زیاتر لە150 هێلیكۆپتەری ئەمریكی كەلەجۆری ئەپاتچی و بلاك هۆك-ن بەمەبەستی بەشداریكردن لەمانۆڕە سەربازییەكە بەكەشتییەكی بارهەڵگر گەیشتوونەتە كەناراوەكانی (ئەلكساندرۆپولی)ی یۆنان، بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتوودا بەبەشداری هەزار و 800 سەربازی هەردوو وڵات لەكەناراوەكانی یۆنان مانۆڕە سەربازییەكە دەست پێبكات.
ساڵی رابردوو دوای پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان توركیا و یۆنا، حكومەتی ئەسینا بەهاوبەشی بەشێك لەوڵاتانی ئەوروپا ژمارەیەك مانۆڕی سەربازی لەكەناراوەكانی وڵاتەكەی ئەنجامدا، بەڵام ئیدارەی پێشووی ئەمریكا هیچ پشتیوانیەكی ئەو تۆی بۆ ئەو وڵاتە نیشان نەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە