کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوریا بەكارهێنانی ڤاكسینەكەی روسیای پەسەند كرد

.

03:41 PM - 23/02/2021

باڵیۆزخانەی سوریا لە مۆسكۆ بەڕەسمی پەسەندكردنی ڤاكسینی سپۆتنیكی روسی لەلایەن حكومەتی دیمەشقەوە راگەیاند و لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە: رێوشوێن و ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی وەرگرتنی ڤاكسینەكە بەكۆتا گەیشتووە و چاوەڕوان دەكرێت لەئایندەیەكی نزیكدا بگاتە وڵاتەكەیان و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت، باسی لەوەشكردووە یارمەتیە مرۆییەكانی روسیا بۆ گەلی سوریا بەردەوام دەبێت.
حكومەتی سوریا تائێستا تۆماركردنی زیاتر لە15 هەزار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاندووە و لەو ژمارەیەش 998 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە