کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی هەولێر دەكەین

.

02:57 PM - 23/02/2021

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هێرشە موشەكیەكانی چەند رۆژی رابردووی سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانی ئیدانەكرد و ئاماژەی بەوەكرد: وڵاتەكەی لەو هێرشانە نیگەرانە، چونكە مەترسی لەسەر ژیانی سەرباز و هاوڵاتیانی ئەمریكی و ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش دروستكردووە.
وتیشی: پاراستن و سەلامەتیی دامەزراوەكان و سەرباز و هاوڵاتیەكانیان بۆ ئیدارەی ئەمریكا لە هەمووشتێك گرنگترە، پرایس ئیرانی بەئەنجامدانی هێرشە موشەكیەكەی هەولێر تۆمەتبار كرد و ڕایگەیاند: موشەكە بەكارهاتووەكان دروستكراوی ئەو وڵاتەن و بۆ گروپە چەكدارەكانی عیراق رەوانە كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە