کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن: 38 هاوپەیمانی نوێ تۆماركراون

.

02:55 PM - 23/02/2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تۆماركردنی 38 هاوپەیمانێتی و 249 حزبی سیاسی راگەیاند: بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتوو.  
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆن لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاندووە: تاكو ئەمرۆ 38 هاوپەیمانێتی تۆماركراوە.  
وتیشی: پەنجا و نۆ كاندیدی تاكەكەسی خۆیان تۆماركردووە، لەگەڵ یەك هاوپەیمانێتی كە یەك كاندید پێشكەشیكردووە.  
وتەبێژی كۆمسیۆن باسی لەوەشكردووە: 249 حزب تۆماركراون، 58 ی تریش لەپڕۆسەی دامەزراندان، 86 حزبیش سەردانی كۆمسیۆنیان كردووە بۆ خۆتۆماركردن.  
ئەوەشی خستووەتەڕوو: تا ئێستا 915 هەزار و 300 كەس تۆماری دەنگدانیان نوێكردووەتەوە، 15 ملیۆن و 459 هەزاریش بایۆمەتریان نوێكردووەتەوە، 13 ملیۆن و 227 هەزار و 570 كارتی بایۆمەتریش دابەشكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە