کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زاملی :عیراق پێویستی بە هێزی بیانی نییە

.

02:47 PM - 23/02/2021

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی فەتح رایدەگەیەنێت: هەر زیادكردنێك لە هێزەكانی ناتۆ لە عیراق بكرێت، دەبێت لە رەزامەندی پەرلەمان وەربگیرێت.
عەباس زاملی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند: زیادبوونی هێزەكانی ناتۆ لە ڕاستیدا ڕووی نەداوە ، بەڵام بڕیارێك هەیە بۆ زیادكردنیان لە ناو عیراقدا، لەكاتێكدا پێشتر هیچ ڕێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی عیراقدا نەكراوە.
وتیشی: پێویستە زیادكردنی هێزەكانی ناتۆ لە عیراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند بكرێت، پەسەندكردنەكەش لەچوارچێوەی رێكەوتنی حكومەت بۆ زیادكردنی هێزەكان دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بارودۆخی عیراق گرژی و ئاڵۆزی زیاتر هەڵناگرێت، بۆیە پێویستی بە زیادكردنی سەربازی هیچ وڵاتێكی بیانی نییە، لە كاتێكدا پەرلەمان دەنگیداوە بە دەركردنی سەرجەم هێزە سەربازیەكان لە خاكی عیراق.
رۆژی 21ی ئەم مانگە، هاوپەیمانی باكوری ئەڵەسی ناتۆ بڕیاریدا ژمارەی سەربازەكانیان لەناو عیراق لە (500) سەربازەوە بۆ  (4000) زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە