کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد منداڵ و خانەوادەی راگیراوانی بادینان بەسەردەکاتەوە

.

02:18 PM - 23/02/2021

ئەمڕۆ ٢٣ی٢ی٢٠٢١، لە شاری دهۆک، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاوەری هەڤاڵان ئاراس جانگیر محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی دهۆک و ئیمان ئامێدی ئەندامی سەرکردایەتی و وەفدێکی مەڵبەند، چاویکەوت بەمنداڵ و خانەوادەی ژمارەیەک لە راگیراوانی سنوری بادینان کە لە دۆخێکی تەمومژاویدا بە (٦)شەش ساڵ زیندانیکردن حکومدران، پەرۆشیی و خەمخۆری یەکێتی بۆ دووپاتکردنەوە.
لەو دیدارانەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای گوێگرتن لە منداڵ و خانەوادەی راگیراوەکان لە باسکردنی چۆنیەتی دەستگیرکردنی باوک و کوڕەکانیان و چاوەڕوانی چەند مانگەیان، بەچاوی پڕ فرمێسکەوە نیگەرانی خۆی بۆ شێوازی مامەڵەی ئەو لایەنانە نیشاندا، هاوکات جەختی لە هەڵوێست و پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردوە و باسی لەوەشکرد: کە کێشەی ڕاگیراوانی بادینان بۆتە خەمی هەمووان، تەنانەت لە ئاستی نێودەوڵەتی وەک پرسێکی گرنگ چاودێریی دۆخەکە دەکرێت، وتیشی: ئومێد دەکەین دادگای تەمیز دادپەروەرانە بەو تۆمەتە دروستکراوانەی کەیسەکانیاندا بچێتەوە.
لای خۆیانەوە، منداڵ و خانەوادەکانیان، سوپاسگوزاری خۆیان دەربڕی بۆ پشتیوانی و بەدەنگەوەهاتنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرکردنەوەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە