کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەم مانگە سێ‌ مووچە پێكەوە وەردەگرن

.

04:40 PM - 22/02/2021

لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن

بڕیارە بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بەیەكەوە وەربگرن.
لەوبارەوە  (میران بەكر) لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد: بڕیاردراوە بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، سێ مووچە بە یەكەوە وەربگرن.
لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشكراكرد: كێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەركراوەو لەم مانگەوە بەبێ لێبرین مووچە وەردەگرن  هاوكات وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: بەرێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم مووچەی مانگی یەكیان بەبێ لێبڕین پێدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە