کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی ئەرمینیا لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژە رێككەوتن

.

03:26 PM - 22/02/2021

قوباد تاڵەبانی و كونسوڵی ئەرمینیا لەسەر كۆمەڵێك پڕۆژە رێككەوتن

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیی لە ئارشاک مانوکیان، كونسوڵی گشتی ئەرمینیا كرد لە هەرێمی كوردستان و پێكەوە چەند پرۆژەیەكی هاوبەشیان تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ (22 شوباتی 2021) كە لەهەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا باسیان لە چەند پرۆژەیەكی هاوبەشی زانستی و كلتوری كرد، لەوانەش واژۆكردنی یاداشتی لێكگەیشتن لەنێوان دامەزراوە زانستییەكانی ئەرمینیا و زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون و پسپۆڕی.

لەبەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدان و فراوانكردنی مۆزەخانەی جینۆسایدی هەڵەبجە كرا، بەتایبەت كە ئەرمینیا ئامادەیی دەربڕیوە هاوكاربێت لەو پڕۆژەیە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی كوردستان، لەم میانەیەشدا جێگری سەرۆك وەزیران ستایشی پێشنیاری ئەرمینیای كرد بۆ ڕەوانەكردنی پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی چاو بەبێ بەرامبەر بۆ بینینی و چارەسەركردنی نەخۆش لە هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە