.
02:52 PM - 22/02/2021
مووچەی تەواوی فەرمانبەرە فیدڕاڵییەكان خەرج دەكرێت
حكومەتی هەرێم مووچەی تەواوی فەرمانبەران و ئەفسەرانی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی ( كارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، نشینگە ، كارتی زانیاری و كارمەندانی فڕۆكەخانەو خاڵە سنوورییەكان)ی دابەشكرد.
لەو بارەوە عەمید (سالار عەبدوڵا) بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەت بە گەلی كوردستان زانیاری نوێی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی ئەو فەرمانگانە ئاشكراكرد و رایگەیاند نزیكەی پێنج هەزار و 200 فەرمانبەری سەر بەحكومەتی فیدڕاڵی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن و لەسەدا 20 ی مووچەكانیان لەبەغداوە دێت ، ئاماژەی بەوەشكرد چوار مانگە بەغدا ئەو بڕە پارەیەی رەوانە نەكردووە بۆ تەواوكاری مووچەی ئەو فەرمانبەرانە ، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی راشیگەیاند مانگانە شەش ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار بۆ بەغدا پەیدا دەكەن كە لەو بڕە پارەیە دەبێت ملیۆنێك و 863 هەزار دینار بۆ هەرێم بگەڕێتەوە.
هەر سەبارەت بەو پرسە گەلی كوردستان زانیویەتی (عوسمان غانمی ) وەزیری ناوخۆی عیراق نووسراوێكی بۆ خەرجكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە رەوانەی (مستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە ، بەڵام تائێستا وەڵامی نووسراوەكەی نەدراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە