کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنووسی دەستپێكردنەوەی خولەكانی نایاب و پلەیەك نادیارە

.

02:29 PM - 22/02/2021

چارەنووسی دەستپێكردنەوەی خولەكانی نایاب و پلەیەك نادیارە
دوای راگرتنی خولەكانی پلەیەك و نایاب لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بەهۆی شەر و ئاژاوەی نێو یاریگاكان و هێرش كردنە سەر كامێرامان و ناوبژیوانان  چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجامدراوە و داوای بەڵێننامە و دروست كردنی دەستەی سەرپەرشتی كردنی هاندەران لەسەرجەم یانەكان كراوە  بەڵام ئێستا بەهۆكارێكی تر بریاری دەستپێكردنەوەی خولەكان نادرێت .
 كەناڵی گەلی كوردستان زانیویەتی كە بەهۆی پێ نەدانی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە ناتوانن هەردوو خولەكە دەستپێبكەنەوە  لەمبارەیەوە پەیوەندیمان بەهادی كەریم جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كردو لەوەڵامدا رایگەیاند : هەرچەندە حكومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر پێدانی بودجەیەكی دیاریكراو  دەربریوە بەیەكێتییەكەمان ، بەڵام لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئەو برە پارەیەمان بۆ خەرج ناكرێت  بۆیە بریاری دەستپێكردنەوەی خولەكانمان نەداوە  لەلایەكی ترەوە تائێستا بەشێك لەیانەكان نوسراوی رەسمی دروستكردنی دەستەی هاندەرانیان نەهێناوە  هەروەها وەك زانراوە بریارە حكومەتی هەرێم بەچەند گوژمەیەك پارەكەیان بۆ خەرج بكرێت كە هەر سلفەی 150 ملیۆن دینارە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە