کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وێستهام تۆتنهامی دووچاری دووەم شكستی لەسەریەك كرد

.

02:28 PM - 22/02/2021

وێستهام تۆتنهامی دووچاری دووەم شكستی لەسەریەك كرد
یانەی تۆتنهام هۆتسپێر لەسەر پیشاندانی ئاستە خراپەكەی بەردەوامە و دووچاری دووەم شكستی لەسەریەك هات لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا  لەمیانی یارییەكی هەفتەی 25دا یانەی وێستهام یونایتد لەیاریگای ئۆڵۆمپی لەندەن رووبەڕووی یانەی تۆتنهام بووەوە  لەگێمی یەكەم یاریزانانی وێستهام بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و توانیان ئەو گێمە بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر بەسودی خۆیان تەواو بكەن  گۆڵەكەش میشێل ئەنتۆنیۆ لەدەقیقەی 5 تۆماری كرد  لەگێمی دووەم یارییەكە ئاستێكی بەرزتری بەخۆیەوە بینی و ركابەری یاریزانانی هەردوو یانە زیاتر بوو  سەرەتا یانەی وێستهام درێژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و لەدەقیقەی 46 و لەرێگەی جیسی لینگارد بوونە خاوەن گۆڵی دووەم  لەبەرامبەردا یاریزانانی سپێرز  هەوڵی گۆرینی ئاست و ئەنجامەكەی دەدا  هەرچەندە لەدەقیقەی 64 لۆكاس مۆرا گۆڵێكی تۆماركرد و جیاوازیەكەی كەمكردەوە  بەڵام هیچ سودێكی پێ نەگەیاندن و لەكۆتایدا یارییەكەیان بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ بەیانەی وێستهام یونایتد دۆڕاند  دوای ئەو بردنەوەیەش بووە خاوەن 45 خاڵ و لەپلەی چوارەمی ریزبەندی جێگیربووە  لەبەرامبەردا یانەی تۆتنهام دووچاری هەشتەم شكست بووەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە