کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیستەر سیتی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی پریمەرلیگ سەركەوت

.

02:27 PM - 22/02/2021

لیستەر سیتی بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی پریمەرلیگ سەركەوت
یانەی لیستەر سیتی بردنەوەیەكی گرنگی تۆمار كرد كاتێك لە یاریگای ڤێلا بارك بووە میوانی یانەی ئەستۆن ڤێلا  یاریزانانی لیستەر سیتی لەگەڵ دەستپێكردنی یاریدا بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 19 جیمس مادیسۆن گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و لەدەقیقەی 23 هارڤی بارنیس گۆڵی دووەمی پێبەخشین و گێمی یەكەمیش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەلام بە سودی لیستەر تەواو بوو  لەگێمی دووەم یاریزانانی ئەستۆن ڤێلا هەوڵی گۆرینی ئەنجامەكەیان دەدا و لەدەقیقەی 48 بیرتراند تراوری گۆڵێكی تۆماركرد و جیاوازیەكەی كەمكردەوە .
 بەڵام لەهاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو نەبون  سەرئەنجام یارییەكە بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بەسودی یانەی لیستەر سیتی كۆتاییهات  دوای ئەو بردنەوەیەو بە 49 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە