کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی پریمەرلیگ

.

02:26 PM - 22/02/2021

مانچستەریونایتد گەڕایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی پریمەرلیگ
لە یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی نایابی ئینگلیتەرا  یانەی مانچستەریونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد رووبەرووی یانەی نیوكاسڵ یونایتد بۆوە  هەر لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی مان یونایتد باڵادەست بوون و دوای هەوڵێكی زۆریش لە دەقیقەی 30 دا ماركۆس راشفۆرد توانی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات  خۆشی ئەو گۆڵەی راشفۆرد زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 36 دا  ئالان سانت ماكسیمین ئەنجامەكەی بۆ نیوكاسڵ هاوسەنگ كردەوە و گێمی یەكەمی یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا مایەوە .
 لە گێمی دووەمدا یاریزانانی مانچستەریونایتد كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتەوە دەست و لە دەقیقەی 57 یشدا دانیێڵ جەیمس گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی مان یو فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 75 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژمار كردن و برۆنۆ فێرناندیزی پورتوگالیش توانی بە شێوەیەكی سەركەوتوو گۆڵی دڵنیایی یانەكەی پێ تۆمار بكات  لە كۆتاییشدا یانەی مانچستەریونایتد بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی نیوكاسڵ یونایتدی دووچاری شكست كرد و بە كۆكردنەوەی 49 خاڵیش گەرایەوە پلەی دووەمی ریزبەندی پریمەرلیگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە