کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان یاریی دێربی كاڵچۆی بردەوە

.

02:24 PM - 22/02/2021

ئینتەرمیلان یاریی دێربی كاڵچۆی بردەوە
یانەی ئینتەرمیلان یاریی دێربی و بەهێزترینی بردەوە و پێگەی خۆی لەپێشەنگی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیتاڵیا قایمتر كرد  لەمیانی یارییەكی هەفتەی 23دا یانەی میلان لەیاریگای سانسیرۆ و لەیاریی دێربیدا رووبەڕووی یانەی ئینتەرمیلان بووەوە   لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆمار كردنی گۆڵ دەستی پێكرد  بەڵام لەسەرەتاوە یانەی ئینتەرمیلان باشتر دەركەوت و لەیەكلاكردنەوەی گێمی یەكەم بەگۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتوو بوون  گۆڵەكەش لاوتارۆ مارتینێز لەدەقیقەی 5 تۆماری كرد  لەگێمی دووەم سەرەرای هەوڵی یانەی میلان بۆ گۆرینی ئاست و ئەنجامی یاریی بەڵام ئینتەرمیلان درێژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و لاوتارۆ مارتینێز لەدەقیقەی 57 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد  .
 لەدەقیقەی 66یش رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكی گۆڵی سێیەمی بە نیراتزۆی  بەخشی  لەبەرامبەردا یاریزانانی میلان چەند هەلێكیان بۆ دروستبوو بەبێ ئەوەی لەقۆستنەوەی سەركەوتوو بن  لەكۆتایدا یانەی ئینتەرمیلان بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنێكی گرنگی تۆمار كرد  دوای ئەو سەركەوتنە ئینتەر بە 53 خاڵ پێگەكەی لەپێشەنگی ریزبەندی قایمتر كرد و میلانیش بە 49 خاڵ لەپلەی دووەمی ریزبەندی مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە