کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس رووبەڕووی كرۆتۆنی دەبێتەوە

.

02:20 PM - 22/02/2021

یۆڤانتۆس رووبەڕووی كرۆتۆنی دەبێتەوە
ئەمشەو ركابەرییەكانی هەفتەی 23ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا بەیارییەك كۆتایی دێت  سەعات 10 و 45 دەقیقەی شەو بەكاتی هرێمی كوردستان یانەی یۆڤانتۆس لەیاریگای ئالیانز ستادیۆمی تایبەت بەخۆی  پێشوازی لە  یانەی كرۆتۆنی دەكات  كە لەیاریی چون بەیەكسانبوون و بەگۆڵێك لەیاریگا هاتونەتە دەرەوە  یانەی یۆڤانتۆس هەوڵدەدات سود لەیاریگاكەی وەربگرێت و سەركەوتن تۆمار بكات  كە بەر لەو یارییە خاوەنی 42 خاڵە  ئەنجامەكەشی گرنگییەكی زۆری بۆ دەبێت بەتایبەت كە هەفتەی پێشوو بەرامبەر ناپۆلی دووچاری شكست هات  بۆیە هەوڵی قەرەبووكردنەوەی ئەو شكستە دەدەن  سەرەرای ئەوەی بەبردنەوە هەنگاوێك دەچێتە سەرووی ریزبەندی  خانمە پیرەكە لەم وەرزە بەهێزترین هێڵی بەرگریی هەیەو لە 21 یارییدا 19 گۆڵی لێكراوە لەبەرامبەردا یانەی كرۆتۆنی خراپترین یانەی خولەكەیە كە دووچاری زۆرترین شكست بووەتەوە و لە 16 یاریدا دۆڕاوە و بە 12 خاڵیش لەدوا پلەی ریزبەندی دێت كە لە 3 بردنەوەو سێ یەكسانبوونە  ئەو یانەیە خراپترین هێڵی بەرگری هەیەو زۆرترین گۆڵیان لێكراوە كە 52 گۆڵە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە