کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو كەسانەی چاویلەكە لەچاو دەكەن كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن

.

12:42 PM - 22/02/2021

ئەو كەسانەی چاویلەكە لەچاو دەكەن كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن   

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك ئەو كەسانەی چاویلەكە لەچاودەكەن مەترسی تووشبوونیان بەجۆری نوێی كۆرۆنا كەمترە بەبەراورد بەكەسانی تر .
توێژینەوەكە لەلایەن ژمارەیەك توێژەری هیندییەوە ئەنجامدراوە و لەرۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە ، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە ئەو كەسانەی كە چاویلەكە لە چاو دەكەن بەهۆی ئەوەی خوی چاو خوراندنیان كەمترە بەكەسانی ئاسایی ، مەترسی تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا كەمترە .
لە لێكۆڵینەوەكەدا توێژەرەكان 304 كەسیان بەنمونە وەرگرتووە و لە یەكێك لەنەخۆشخانەكان لە ناوچەی دیهاتی باكووری هیندستان بەشێوەیەكی بەردەوام پشكنینیان بۆ ئەنجامداون ، پشكنینەكە دەریخستووە ئەو كەسانەی رۆژانە بۆ هەشت سەعات بەشێوەیەكی بەردەوام چاویلەكەیان لەچاوكردووە ، كەمتر تووشی كۆرۆنا بوون بەبەراورد بە كەسانی تر .
لە توێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە كەسێك ئاسایی لەهەر سەعاتێكدا لانی كەم 23 جار دەستی بەرچاوی دەكەوێت ، بەڵام لەچاوكردنی چاویلكە ئەو خووەی بۆ سێ جار لەسەعاتێكدا كەمكردۆتەوە ، راشیانگەیاندووە كە لەسەرەتایی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە ئاماژەی پێكراوە دەستدان لەدەم و چاو هۆكارێكە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە  و یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی تووشبوون بەڤایرۆسەكە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە