کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن

.

10:25 AM - 22/02/2021

لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن

بڕیارە بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بەیەكەوە وەربگرن.
لەوبارەوە میران بەكر لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایكرد بڕیاردراوە بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، سێ مووچە بە یەكەوە وەربگرن.
لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشكراكرد: كێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر كراو لەم مانگەوە بەبێ لێبرین مووچە وەردەگرن. لەلایەكی ترەوە نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە روونیكردووەتەوە كە بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەكەوە وەردەگرن بە بەبێ لێبرین، هەروەها  كێشەی مووچەی لیوای 12ی پیادەش چارەسەر كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە