کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە نەرویج مەراسیمی ماڵئاوایی و بەخاک سپاردنی تەرمی هەڤاڵ دکتۆر شەهاب بەڕێوەچوو

.

07:06 PM - 19/02/2021

لە نەرویج مەراسیمی ماڵئاوایی و بەخاک سپاردنی تەرمی هەڤاڵ دکتۆر شەهاب بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ هەینی ١٩ی شوبات تەرمی دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم لە رێوڕەسمێکدا لە گۆڕستانی یٔەلفاسیت لە ئالنەبرۆ بە ئامادەبوونی خانەوادەو هاوڕی و هاوسەنگەرانی و نوێنەری چەندین پارت و ڕێکخراو کەسایەتی سیاسی و ژمارەیەکی بەرچار لەڕەوەندی کوردی و عێراقی یٔەسپاردەی خاک کرا.
دکتۆر شەهاب وەهاب ڕۆستەم، نووسەر و سیاسەتمەدارو یٔەندام لە ڕێکخراوی هەڵۆی سورو تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی پارتیزان و زیندانی سیاسی و برینداری سەنگەرو نوێنەری پێشوی  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی نەرویج ، پاش تووشبوونی بە ڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆناو سی هەفتە خۆڕاگری مەخابن ڕۆژی سێ شەممە ١٦ شوبات لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی نەرویج بۆهەمیشە ژیانیٔاوای لێکردین و دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت، دکتۆر شەهاب لەدوای خۆی تاقە کچێکی بەجێ هێشت.. سەرەتای بەخاکسپاردنە بە قورعانی پیرۆزو دواتر وتەی کچە تاقانەکەی لەسەر باوكی وە پاشان پەیامی ی.ن.ك  و ژیاننامەی شەهید لەلایەن هەندرین باوەنوری و ە بەهار جەلال فەیزوللە پەیمێکی بەزمانی عەرەبی پێشکەش کرد  بۆ بەشداربووە عەرەبەکان و حیکمەت کاکۆس نوینەری حیزبە عیراقیەکان پەیامیکی پێشکەش کرد کۆتایی بە رویورەسمەکە هات

mWJGY2d-sl4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە