کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

‎كۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات

.

06:10 PM - 19/02/2021

‎كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەكات

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

‎بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر- سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان
‎بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەری كوردستان

‎بەبۆنەی ئەنجامدانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی دادگەری كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری كوردستان  و یٔەندامانی نوێی سەركردایەتی پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان یٔاراستە دەكەم، یٔاواتەخوازم لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن، مایەی خۆشحاڵیمە كە جارێكی تر یٔەندامانی كۆنگرەكەتان یٔەو متمانەیەیان بە جەنابت بەخشیەوە.
‎یٔەنجامدانی كۆنگرە لەژیانی حزبایەتیدا هەنگاوێكی گرنگی دیموكراسیە بەیٔاراستەی دیاریكردنی بەرنامەو ستراتیژی سەردەمیانە بۆ حزب و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی سەردەم، هیوادارم كۆتایی هاتنی كارەكانی چوارەمین كۆنگرەتان هەوێنی سەركەوتنی زیاتر بێ، وەك چۆن لە ڕابردوودا هێزێكی كاریگەری خاوەن ڕویٔیاو دنیابینی خۆتان بوونە لەكوردستان، بۆ یٔایندەش بەیٔومێدین پەرە بەهەمان ڕێچكەو یٔامانج بدەن.
‎ئێمە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وێڕای دووبارە پیرۆزباییمان لە جەنابتان و یٔەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كوردستان، دووپاتی بەهێزكردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوانمان دەكەینەوە، دۆخی یٔەمڕۆی كوردستان دەخوازێ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەكان هەماهەنگ و هاوكار بن لە تێپەڕاندنی دۆخەكە و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان.


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە