کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لـــــە ڕۆژی جیهانی دادپەروەری کۆمەڵــایەتیدا، تیشکێک لەسەر کوردستان/سەرکـــۆ یونس

.

11:19 AM - 19/02/2021

لـــــە ڕۆژی جیهانی دادپەروەری کۆمەڵــایەتیدا، تیشکێک لەسەر کوردستان
سەرکـــۆ یونس

نەتەوە یەکگرتووەکان، 20 شوباتی هەموو ساڵێک، بەڕۆژی جیهانی دادپەروەری کۆمەڵــایەتی داناوە،  لەبڕیارەکەیدا یٔاشکرای کردووەو دەڵێت; گەشەپێدانی کۆمەڵــایەتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دەبێتەهۆی بەدەستهێنانی یٔاشتی و سەقامگیری.
نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یٔەم یادە دەڵێت; دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بنەمایەکی سەرەکی یە، لەبنەماکانی پێکەوەژیانی یٔاشتیانە، لەناو نەتەوەکاندا.
یادکردنەوەی یٔەم ڕۆژە، لەم کاتەدا کە جیهان سەرقاڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا ودەریٔەنجامەکانیەتی، یٔاستەنگێکی تری خستوەتە بەردەم جێ بەجێکردنی دادی کۆمەڵایەتی، لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا.
لاوازی کەرتە ڕاستەقینەکانی یٔابوری و بەرەوپێشچوونی یٔابوری ژمارەیی(دیجیتاڵی) لەڕێگای یٔەنتەرنێتەوە، بەدەستهێنانی داهات وقازانجێکی لەڕادەبەر بۆ کەمینەیەک لەلایەک و بێکاربوونی ملیۆنان دەستی کارو هەژاربوونیان لەلایەکی ترەوە، جێ بەجێکردنی دادوەری کۆمەڵایەتی، کەمتر و سنوردار کردووە.


دادپەروەری کۆمەڵایەتی، هەڵدەستێت بەدابەشکردنێکی دادوەرانە و پاک و بێ گەرد، لەسامان و خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەو فێرکردن و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری یاسایی.
هەروەها کار دەکات بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا، بەدەستهێنانی مافەکانی گەلانی خانەخوێ و کۆچکەراندا. لابردنی بەربەست و یٔاستەنگەکان کەڕوبەڕووی گەلان دەبێتەوە، بەهۆی جۆری ڕەگەز یان ڕەنگ یان تەمەن یان یٔایین یان کلتور.
دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دادەنرێت بەسەرچاوەی گەشەپێدان، یٔامانج پاراستنی کەرامەتی مرۆڤە.
قاموسی "یٔۆکسفۆرد" پێناسەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی کردوە بە: دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دادگەر و هاویەک،پارێزگاری مافەکانی هەموو تاکێک بکات و بڕیارەکان بەشێوەیەکی پاک و ڕاستگۆیانە دەربکرێت.
دادپەروەری کۆمەڵایەتی، بڕبڕەی پشتی هەر کۆمەڵگایەکی تەندروست و دیموکراتــــی یە.
نـــادادی کۆمەڵایەتی، یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی توندڕەوی و توندوتیژی کۆمەڵایەتی و سیاسی، تەنانەت یٔاینیش، جیاوازی چینایەتی دروست دەکات، کە کۆمەڵگا تووشی پەرتەوازەیی و ڕق و نایٔارامی دەکات.
دادپەروەری کۆمەڵایەتی، پێش یٔەوەی یاساو سیستەم بێت، هۆشیارییە، کەبەداخەوە لەکۆمەڵگای کوردیدا بوونی هۆشیاری لە یٔاستێکی زۆر نزمدایە، بۆیە دادی کۆمەڵایەتیش بەهەمان یٔاستی هۆشیاری مرۆڤەکانی کۆمەڵگای کوردی، دێتە کایەوە.

گومانی تێدا نی یە، دادپەروەری کۆمەڵــایەتی، بابەتێکی ڕێژەییە و دادی کۆمەڵــایەتی بەڕەهایی بوونی نی یە، بەڵام دەکرێت مەودای جیاوازییەکان کەمتر ببێت.
هەروەها تێڕوانینی دەستەڵاتداران و لایەنەحکومڕانەکان، بۆ دادپەروەری ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی دەبێت، لەسەر جێ بەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری لەکۆمەڵگادا، بەداخەوە لەهەرێمدا، یٔەم تێڕوانینە نێگەتیڤە بۆ چەمکی دادپەروەری و سەروەری یاسا..

پرسیارەکە یٔەوەیە،یٔایــــــــا لەهەرێمدا، تاچەند دادپەروەری کۆمەڵایەتی پەیرەو دەکرێت، لەسەر بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان؟
یٔایا کار بەو یٔامڕازوپێوەرانە دەکرێت، بۆ بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگادا...؟
لێرەدا، بەکورتی پێوەرەکانی دادی کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەهەرێمدا دەخەینە پێشچاو.

* یەکسانی و جیاکاری نەکردن،دەرفەتی وەک یەک:-
یٔەم پێوەرە،لەهەرێمدا کاری پێ ناکرێت،یٔەو دەرفەتی کارانەی کە دەرەخسێنرێن، جیاکاری تێدادەکرێت و بەیەکسانی دابەشناکرێت بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگای کوردیدا، بەڵکو بەهۆی پشتگیری لایەنەکان و خزم خزمێنەوە، یٔەم پێوەرە پشتگوێ خراوە.
دەریٔەنجامی گەندەڵی، ڕێژەی بێکاری، ساڵ لەدوای ساڵ زیاتر بەرز دەبێتەوە، لەیٔێستادا زیاترە لە(30%) دەستی کارکەران، بێکاری بەردەوامیش دیاردەی هەژاری لێ دەکەوێتەوە، بەمەش کۆمەڵگا دواکەتوو دەکات.

*دابەشکردنی داپەروەرانە بۆ دەرامەت:-
یٔەم پێوەرە لەهەرێمی کوردستاندا، نەکاری پێ کراوە نەکاری پێ دەکرێت، یٔەوەی هەیە لەدەرامەت و داهاتی نەتەوەیی لەیٔێستادا بەهۆی گەندەڵی کارگێڕی و سیاسییەوە بەفیرۆ دراوە و دەرامەت و داهاتەکان بەیەکسانی و دادپەروەرانە دابەشناکرێت، چینێکی کەم، خاوەنی هەموو شتێکن، چینەزۆرەکەش خاوەنی هیچ شتێکن، بێ بەشن لەداهات و خێروبێری وڵـــات بەتایبەتی چینی گەنجانی خاوەن بڕوانامە، چینێک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ داهات و سامانەکانیان، لەسەر حسابی زۆرینەی کۆمەڵگا زیاد دەکات و زۆرینەی کۆمەڵگاش داهات و بژێویان، بەرەوخوارتر دەڕوات.


* بیمەی کۆمەڵـــایەتی:-
لەهەرێمی کوردستاندا، بیمەکردن لەسنورێکی بەرتەسکدایە، ڕێژەیەکی کەمی هاونیشتیمانیان بیمەیان بۆ کراوە، یٔەویش لەلایەن کەرتی تایبەتەوە.
بیمەی کۆمەڵایەتی، بوارەکانی پەروەردە و خزمەتگوزاری تەندروستی و تۆڕەکانی پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵــــگا دەگرێتەوە. تایٔێستا حکومەتی هەرێم، نەیتوانیوە بیمە بۆ هاونیشتیمانیان دابین بکات، هیچ دامودەزگایەکی فەرمی کار لەم بوارەدا ناکەن.



* دابین کردنی کاڵــا گشتییەکان:-
یٔەم پێوەرە، لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر و لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر، جیاوازی هەیە، لەهەندێ شاروشارۆچکە تاڕادەیەکی باش زۆربەی کاڵا گشتیەکان دابین کراوە، لەهەندێ شوێنی نیشتەجێ بوونیش کەخاوەندارێتیان بۆ کەرتی تایبەت دەگەڕێتەوە، دابینکردنی کاڵاگشتیەکان، کەوتووەتە سەر کەرتی تایبەت، لەبەرامبەردا هاونیشتیمانیان بڕێک پارە دەدەن.
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێن، کەموکوڕی زۆر هەیە لەدابینکردنی کاڵاگشتیەکاندا، بەگشتی یٔاوی خواردنەوە و کارەبا و ڕێگاوبان و یٔاوەڕۆ وپرۆژەگشتیەکانی وەک پارک و باخچە.
لێرەو لەوێ ڕۆژانە گوێبیستی داواکاری وگلەیی هاوڵــاتیان دەبین لەم بوارانەی سەرەوە.

* دادپەروەری لەنێوان نەوەکاندا:-
یٔەوەی کەڕوون و یٔاشکرایە، پشکی شێر، بۆ نەوەی پێشووە و نەوەی یٔێستا و داهاتوو، بێ بەش ماونەتەوە و بەدیار داهاتوویەکی نادیارەوە، چونکە بەپێ ی داتاکان و بارودۆخی یٔابوری و دارایی هەرێم بێت، هەرێم نزیکەی (27) ملیار دۆلار قەرزی لەسەرەو سەرەرای کێشەو قەیرانەکانی تر.
نــە بۆ یٔێستا نە بۆ داهاتوو دادپەروەری بەدی ناکرێت، کاتێک کە یاسا سەروەر نەبێت و کار بەدەقی یاسایی نەکرێت، هیچ جۆرە دادپەروەرییەک بەدی نایەت، لەنێوان تاکەکان و دەسەڵاتداراندا. یاسا لەهەرێمدا، بۆ بێ دەستەڵــاتەکان و ژێردەستەکان جێ بەجێ دەکرێت و بەڵام خاوەن پایەیی کۆمەڵایەتی و حزبی و گەندەڵکارە گەورەکان لەسەرووی یاساوەن.
هیوادارین، لەساڵانی داهاتوودا، تێڕوانینی حکومڕانانی هەرێم، لەمەڕ دادپەروەری کۆمەڵـــایەتی گۆڕانی بەسەردابێت، هەرێمیش وەک وڵاتانی تر، بتوانێت پێوەرەکانی دادپەروەری کۆمەڵـایەتی، بۆ هاونیشتیمانیان جێ بەجێ بکـــــات.

*یٔابووریناس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە