کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان

.

02:16 PM - 18/02/2021

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
برای بەڕێزم مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
بە بۆنەی بەستنی چوارەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی كۆمەڵی ئیسلامی دەكەم.
هیوای سەرکەوتنی كۆنگرەكەتان بۆ دەخوازم، ئومێدەوارم ئەنجام و بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان ببێتە مایەی گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی حزبەکەتان و فاکتەرێکیش بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و سەرجەم لایەنەکان و پەرەپێدانی پڕۆسەی سیاسی و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
هەر لە ئێستاشەوە پیرۆزبایی خۆم لە هەموو ئەو ئەندامە بەڕێزانەی كۆنگرەکەتان دەکەم کە سەردەکەون و هەڵدەبژێردرێن بۆ سەركردایەتیكردنی كۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
هەر شاد و سەرکەوتووبن
لاهور شێخ جەنگی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە