کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوسەرۆكانی یەكێتی هاوكاری زیانلێكەوتوویەكی بۆردومانەكانی توركیا دەكەن

.

10:48 PM - 17/02/2021

دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا خانووی پێشمەرگەی دێرین مەحمود حسێن قادریان بۆمباران كرد و بەو هۆیەشەوە  زیاتر لە 250 سەر مەڕو ماڵاتی لە ناو چوون، زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی 6 یەكێتیی لە گوندی ئازادی سەردانی ماڵی ئەو پێشمەرگە دێرینەی كرد .
لەو سەردانەدا دوای گەیاندنی هاوكاری هاوسەرۆكان و ئیدانەكردنی هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر گوندەكانی سەر سنووری هەرێمی كوردستان، لێپرسراوی مەڵبەندی 6 تەئكیدی لەوەكردەوە كە هەوڵەكانی ی.ن.ك بەردەوام دەبێت لەپێناو قەرەبووكردنەوەی تەواوی زەرەرو زیانەكان و گەیاندنی داخوازییەكانی هاوڵاتیانی زیان لێكەوتووی بۆردومانەكانی توركیا بە لایەنە پەیوەندیدارەكان.

5iU8lXe47Nw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە