کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بیست و پێنج ملیۆن بەكارهێنەری چالاك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق هەن

.

01:25 PM - 15/02/2021

25 ملیۆن بەكارهێنەری چالاك تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق هەن  ، ناوەندی میدیایی ئەلیكترۆنی لە عیراق، لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاندووە بەپێی دوا ئاماری هەردوو دەزگای (هۆت سویت) و  (وی ئار سوشیال) ژمارەی بەكارهێنەرانی چالاك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عیراق ئەمساڵ گەیشتووەتە 25 ملیۆن بەكارهێنەر، بەراورد بە ساڵی رابردووش ژمارەی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چوار ملیۆن كەس زیادیكردووە ، ناوەندەكە ئاماژەی بەو تۆڕە كۆمەڵایاتییانە داوە كە عیراقییەكان زیاتر بەكاریدێنن و رایگەیاندووە ئێستا لە عیراق 20 ملیۆن بەكارهێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەن، 17 ملیۆن لەوانە ماسنجەری فەیسبووك بەكاردەهێنن، 13 ملیۆن بەكارهێنەری چالاك لە ئینستاگرام هەن، 11 ملیۆن و 250 هەزار كەس سناپچات بەكاردێنن،  ملیۆنێك و 300 هەزار كەس تویتەر بەكاردێنن، لەگەڵ  ملیۆنێك و 200 هەزار بەكارهێنەری تۆڕی لینكدن ،  بەپێی ئاماری ناوەندی میدیایی ئەلیكترۆنی لە عیراق ئەمساڵ ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عیراق گەیشتە 30 ملیۆن و 520 هەزار بەكارهێنەر، ژمارەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت لەعیراق بەراورد بەساڵی رابردوو 700 هەزار بەكارهێنەر زیاد بووە. ناوەندەكە هۆكاری ئەم زیادبوونەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بۆ لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا، لەگەڵ قەدەغەی هاتووچۆ و بە ئۆنڵاینكردنی كڕین و خوێندن و كار گەڕاندووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە