کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، دەستە پۆڵاینەكەی چەسپاندنی دادپەروەری

.

07:12 PM - 07/02/2021

بافڵ تاڵەبانی، دەستە پۆڵاینەكەی چەسپاندنی دادپەروەری
 رێبین عومەر


لەكۆمەڵگەدا ئازادی گرنگە، بەڵام لە ئازادی گرنگتر داد پەروەری و یەكسانی و سەروەری یاساو هێزدانە بە دادگاو دەزگاكانی پاراستنی یاسا. تا بتوانن لایەنی كەم دادپەروەری لە كۆمەڵگە بچەسپێنن، بێ جیاوازی و حەق بۆ خاوەن حەق بگەڕێننەوە.
كێشەی گەورە لە كۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ئەوەیە، كە بەردەوام كۆمەڵێك خەڵك بە بیانوی جیاواز، خۆیان لە سەرەوەی یاساوە دەبینن و وای دەبین كە یاسا بۆ ئەوان نییە!
ئەم جۆرە لە تێگەیشتن هەڕەشەی جدی لەبەردەم چەسپاندنی دادپەروەری دروست دەكات، و هێز و سەنگی یاسا لە كۆمەڵگەدا لاواز دەكات. چونكە هەركات ئەوان رەفتارێكی ناجۆر دەكەن، یاسا لەبەردەم ئەواندا هێزی نابێ! لە بەرامبەردا متمانەی لای رایگشتی كەم دەبێتەوە.
بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا سەركردە و رابەرەكان كە رێبەرایەتی كۆمەڵگەدەكەن و لەبەردەم بەرپرسیارێتی مێژوویدان،  بەدەستێكی پۆڵاین مامەڵە لە گەڵ لادەرانی یاسا بكەن و بەفیعلی بیسەلمێنن كە هەموان لەبەردەم یاسادا یەكسان و وەك یەكن، نەك كەس نازی بەسەر یاساوە هەبێت.
لەدوای كۆنگرەی چوارهەمی یەكێتی نیشتمانی، هەمووچاوەكان لەسەر ئەوەبوون كە ئەم نەوە نوێییەی رێبەرایەتی یەكێتی چی  لە هەگبەكەیاندایە؛ بۆ گۆڕانكاری ریشەی لەم وێستگە هەستیارەی كاركردنی ئەم حزبە تێكۆشەرە؟  
لە ماوەی رابردوودا، خەریك بوو خەڵك بەرەوناوئومێدی هەنگاوبنێت، بەڵام پاش رووداوە نەخوازراوەكەی سلێمانی، ئەمڕۆ هەڵوێستەكەی (بافڵ تاڵەبانی) هاوسەرۆكی یەكێتی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری، راچڵەكینێك بوو، كە هیوای بۆ شەقام گەڕاندەوە و ئومێدی بەخشییەوە بەشەقام و كۆمەڵانی خەڵك، كە ئیتر لە حزبدا دوو هاوسەرۆكی ئازاهەیە و لە حكومەتیش قوباد تاڵەبانی، پیاوی ئاشتی و تەبایی و یەكسانی خوازی هەیە

كە بەهەڵوێست و كردارەكانیان بوونەتە، پارێزەری راستەقینەی چەسپاندنی دادپەرورەی و یاسا، ئیتر یەكێتی و هاوسەرۆكەكانی، رێگە بەوەنادەن، كە هیچ كەس لەسەروو یاساوە خۆی ببینێتەوە و ئارام و ئۆقرەی كۆمەڵایەتی تێكبدات، ئەمڕ دەستپێكی سەردەمێكی نوێی دەستە پۆڵاینەكەی چەسپاندنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە