کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا پێداچوونەوە بە بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە عیراق دەكات

.

09:25 PM - 27/01/2021

ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری لێپرسراوێكی باڵای پێنتاگۆن بڵاویانكردەوە: ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكان پێداچوونەوە، بە بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە دەكات، بەتایبەت كشانەوەی هێزەكانیان لە عیراق و ئەفغانستان.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەداوە: لوید ئۆستن وەزیری نوێی بەرگری ئەمریكا پێداچوونەوە بە بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە  عیراق و ئەفغانستان دەكات و بەپێی ستراتیژی نوێی ئیدارەی واشنتۆن بۆ بڕیارە دارشتنی نوێی بۆ دەكرێتەوە.
پێشتر لێپرسراوانی ئیدارەی نوێی واشنتۆن رایگەیاند بوو: چاو بەو رێككەوتنەدا دەخشێننەوە كە ئیدارەی ترەمپ لەگەڵ تاڵیبان ئەنجامیداوە، بەتایبەت بۆ ئاشكراكردنی ئاستی پابەندبوونی بزووتنەوەی تاڵیبان بە كەمكردنەوەی توندوتیژییەكان لە ئەفغانستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە