کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاژانسەكان: كۆرۆنا زۆرترین زیانی بە عیراق و ئێران گەیاندووە

.

09:21 PM - 27/01/2021

ئاژانسی هەواڵی روسیا تودەی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەدا: ئێران لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپلەی یەكەم دێت بۆ تۆماركردنی زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.
هاوكات هەر بەپێی راپۆرتەكە عیراقیش بەپلەی دووەم دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە 13 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تێپەڕاندووە، روسیا تودەی ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە بەپێی ئامارەكان عیراق و ئێران بە زیانمەند ترین وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار دەكرێن، لە رووی زۆری ئەو كەسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونەتە قوربانی و دەشڵێت: پێویستە هەردوو وڵات پێداچوونەوەی جددی و چاكسازی بنەڕەتی لە كەرتی تەندروستی ئەنجام بدەن و هۆكارەكانی زۆری ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا چارەسەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە