کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا: پێویستە قەیرانەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بكرێن

.

07:24 PM - 27/01/2021

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی گشتی رێكخراوی نێودەوڵەتی نەتەوەیەكگرتووەكان، كە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، تیشكی خستە سەر ئاڵۆزی و قەیرانەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رایگەیاند: بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی سەرانسەری جیهان پێویستە فشارێكی زۆری نێودەوڵەتی بكرێت لە پێناو چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەی رژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی خستەڕوو: كە رێككەتنی نێوان ئیسرائیل و بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی رێگە خۆشدەكات بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەك بۆ ناكۆكییەكانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل.

tn3NN2RdY0o

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە