کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: كاكەییەكان یەكێك لە سیما جوانەكانی فرەیی كوردستانن

.

06:51 PM - 27/01/2021

بە‌ڕێزان خوشك و برا كاكە‌ییە‌كانمان

   سڵاوتان لێ بێت ...

بۆ هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس - ی خوشک و برایانی کاکەیی، چەپكە گوڵی پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم و ھیوای جە‌ژنێكی پڕ خۆشیتان بۆ دە‌خوازم.

كاكەییەكان یەكێك لە سیما جوانەكانی فرەیی كوردستانن، هەمیشە بەكوردپەروەری و قوربانیدان و وابەستەیی بە خاك و نیشتمان ناسراون. ماوەی چەند ساڵێكیش كەوتنە بەر ڕقی ڕەشی داعش لەبەر شوناسی كوردبوون و تایبەتمەندی بیروباوەڕ و كلتووری جیاوازیان، ئەركی هەموو لایەكیشمانە هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەریان بین.
لە حكومەتی هەرێم پابەندیی خۆمان دووپات دەكەینەوە بە ڕەخساندنی زەمینەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی سەرجەم پێكهاتە جیاجیاكانی كوردستان لەسایەیدا داب و نەریتی خۆیان بەو پەڕی ئازادییەوە بەجێبهێنن، پێشمان وایە جیاوازی و فرەیی سەرچاوەی هێز و ئازادییە‌.
دووبارە‌ پیرۆزبێت و جەژنێكی خۆش بە سەر ببەن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە