کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی بەحرەین سەرهەڵدانی نەوە نوێكەی كۆرۆنای لەوڵاتەكەی راگەیاند

.

05:37 PM - 27/01/2021

 وەزارەتی تەندروستی بەحرەین سەرهەڵدانی حاڵەتی تووشبوونی بەنەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكەیاندا راگەیاند و لەهەمان كاتیشدا داوای لەهاوڵاتیان كرد پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن  بۆ ئەوەی بەر لەبڵاوبوونەوەی بگیرێت.
هاوكات تیمی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاریبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا پرۆسەی خوێندن لە31ی ئەم مانگەوە بۆ 3 هەفتە بەشێوەی ئۆنلاین بێت و لەهەمان كاتیشدا بڕیاردرا لەو ماوە دیاریكراوەدا هیچ جۆرە خزمەتگوزارییەك لەنێو چێشتخانەو كافتریاكاندا پێشكەش نەكرێن.
بەپێی ئامارە رەسمیەكانی بەحرەین لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتە زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 370 حاڵەتی مردن لەو وڵاتە تۆماركراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە