کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڵێندەرانی سلێمانی داوای خەرجكردنی پارەی پڕۆژەكان دەكەن

.

05:24 PM - 27/01/2021

لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان داوا حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، دەست بە خەرجكردنەوەی پارەی پڕۆژەكان بكاتەوە ‌و ماوەی زێدەكیش بدرێتە بەڵێندەران‌و قەرەبوویان بكرێتەوە.
لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەران لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستانی كردوە، ئاماژەی بەوەداوە: لەدوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، پەیماندرا بە بەڵێندەران كە دەست بە پڕۆژەكانیان بكەنەوە‌و بەپێی ڕێژەی كاركردنیش پارەیان بۆ خەرج دەكرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بەڵێندەران دەستیان بە كاركردن كردەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ‌و قەیرانی دارایی جارێكی تر خەرجكردنی پارەی بەڵێندەرانی ڕاگرت.
لەو بارەیەوە ناجی عیزەدین سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەران بەگەلی كوردستانی راگەیاند: داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دارایی‌و پلاندانان كردوە، ماوەی پڕۆژەكان درێژ بكرێتەوە‌و تەمویلی پڕۆژەكان خەرج بكرێت ‌و قەرەبووی بەڵێندەران بكرێتەوە، یاخود مافی بەڵێندەران بدەن ‌و پڕۆژەكان هەڵبوەشێننەوە.

wjIkwXO77R4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە