کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی: ئابووری جیهان 5.5% گەشە دەكات

.

05:15 PM - 27/01/2021

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی ئاستی پێشبینیەكانی خۆی، بۆ گەشەی ئابووری جیهان بەرزكردەوە‌و پێیوایە، ئەمساڵ گەشەی ئابووری جیهان بۆ لەسەدا 5 پۆینت 5 بەرزدەبێتەوە‌و ساڵی داهاتووش لەسەدا 4 پۆینت 2 دەبێت.
پێشبینی ئەوەشیكردووە: كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، قەبارەی زیانەكانی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان لەنێوان ساڵانی 2020 بۆ 2025، بگاتە 22 ترلیۆن دۆلار.
جیتا گۆپیناس گەورە راوێژكاری ئابووری لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند: پێشبینی دەكەین ئەمساڵ ئابووری جیهان لەسەدا 5 پۆینت 5 گەشە بكات، كە ئەمەش زیاترە لەو ڕێژەیەی لەمانگی تشرینی یەكەمدا كردبومان، ئێمە پشت دەبەستین بە ئەنجامی ئەو پێشبڕكێیەی، لەنێوان بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی كۆرۆنا‌و ڤاكسیندا هەیە. بۆیە پێشنیار دەكەین هەڵمەتی بەرفراوانی كوتان ئەنجام بدرێت‌و ڤاكسینەكە بدرێتە هەموو وڵاتانی جیهان، چونكە ئەمە تاكە رێگەیە بۆ ئەوەی كۆتایی بەم قەیرانە تەندروستیە بهێنین.

svZNuKOXsW8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە