کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایدن ئۆتۆمبێلەكانی حكومەت دەگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی

.

05:11 PM - 27/01/2021

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاریدا ئۆتۆمبێلەكانی حكومەت بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی دۆستی ژینگە، كە ژمارەیان دەگاتە 650 هەزار ئۆتۆمبێل.
بایدن رایگەیاند: حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی هەیە و دەیانگۆڕین بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی دۆستی ژینگە، كە لە ئەمریكا و بە دەستی كرێكارانی ئەمریكی دروستكراون.
بەپێی رێساكانی ئەمریكا، هەر ئۆتۆمبێلێك كە حكومەت بیكڕێت دەبێتە ئۆتۆمبێلی ئەمریكی بێت، هەرچەندە پارچە گرنگەكانیشی وەك لاشە‌و بزوێنەرەكەی لە دەرەوە هاوردەكرابن، بەڵام بایدن رەخنەی لەوە گرت و رایگەیاند: دەبێت ئەو كەلێنانە پڕبكرێنەوە‌و
سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەشیدا كە یەك ملیۆن هەلی كار لە كەرتی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمریكییەكان دابین بكات‌و 550 ملیۆن وێستگەی بارگاویكردنەوەی كارەبا لە ئەمریكا بنیات بنێت.
بەگوێرەی ئامارەكانی ساڵی 2019، حكومەتی ئەمریكا 645 هەزار ئۆتۆمبێلی هەبووە، كە لەماوەی ئەو ساڵەدا 375 ملیۆن گاڵۆن سوتەمەنیان بەكارهێناوە‌و تێچووی سوتەمەنی‌و چاككردنەوەیان 4 ملیار‌و 400 ملیۆن دۆلار بووە

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە