کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تاران: پێویستە ئەمریكا سزاكانی سەر ئێران هەڵبگرێت

.

01:49 PM - 27/01/2021

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی رەسمی وڵاتەكەی راگەیاندووە ، ئەوەی بۆ تاران گرنگە ئیدارەی نوێی ئەمریكا ئەو سزایانە هەڵوەشێنێتەوە، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە بەسەر ئێرانیدا سەپاندوویەتی.
سەبارەت بە دامەزراندنی رۆبێرت مولی بە نێردەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران، زەریف رایگەیاند بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران ، كەسەكان گرنگ نین، بەڵام ئەوەی گرنگە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو سزایانەیە كە بەسەر تاراندا سەپێندراون.
وەزیری دەرەوەی ئێران تەئكیدیشیكردەوە ئەگەر ئەمریكا سزاكان هەڵگرێت لەسەر وڵاتەكەی ، ئەوا تاران بە شێوەیەكی راستەوخۆ و تەواوەتی پابەندی رێككەوتننامەی ئەتۆمی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە