کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید ئامادەكاری بۆ یاری داهاتووی دەكات لە لالیگا

.

12:51 PM - 27/01/2021

یانەی ریاڵ مەدرید گەرایەوە بۆ راهێنانەكانی وەك ئامادەكاریەك بۆ یاریەكەی رۆژی شەممەی داهاتوو لەهەفتەی 21ی لالیگا لەبەرامبەر لیڤانتی لەیاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ   یانەی شاهانە لەهەفتەی 20ی لالیگا توانی بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەئالاڤێس بباتەوە ئەوەش دوای كردنە دەرەوەی هات لەقۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا لەسەر دەستی یانەی ئەلكۆیانۆی پلەدوو    سەرەتا یاریزانەكان لەهۆڵی وەرزشی راهێنانی توانا جەستەیەكانیان ئەنجامدا پێش ئەوەی بچنە سەر چیمەنی یاریگاكە و راهێنان بەتۆپ بكەن و راهێنانەكان بەیاریەكی بچوككراوە كۆتایی پێ بهێنن   لای خۆیەوە سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و بەرگریكار دور لەهاورێكانی و بەتەنها راهێنانەكانی ئەنجامدا و بەشداری كردنی لەیاریەكەی بەرامبەر لیڤانتی پەیوەستە بەتوانا جەستەییەكانی   بەڵام رۆدریگۆ و ڤالڤێردی بەردەوامن لەپرۆگرامی چاكبونەوە  لەپێكانەكانیان لەهۆڵی داخراوی یانەكە   جێی باسە : یانەی ریاڵ مەدرید بە 40 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانی گرتووە بەجیاوازی 7 خاڵ لەدوای ئەتڵەتیكۆمەدریدی پێشەنگ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە