کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساوسهامپتۆن بەرامبەر ئارسناڵ دۆڕا

.

12:50 PM - 27/01/2021

هەر لەدرێژەی ركابەرییەكانی هەفتەی 20ی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرادا  یارییەكی بەهێزی لەیاریگای سینت ماری لەنێوان هەردوو یانەی ساوسهامپتۆن و ئارسناڵ بەرێوەچوو   لەگەڵ فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان یانەی ساوسهامپتۆن كە لەنێو یاریگای خۆی یاریی دەكرد بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدەقیقەی 3 ستیوارت ئارمسترۆنگ گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد   لەبەرامبەردا یاریزانانی ئارسناڵ لەگۆرینی ئاستی یارییەكە سەركەوتوو بوون و باڵادەستی خۆیان نواند و هاوسەنگیان بۆ یاریی گەراندەوە كاتێك نیكۆلاس پیپی لەدەقیقەی 8 گۆڵی یەكسانب وونی تۆمار كرد   لەدەقیقەی 39 بۆكایۆ ساكا گۆڵی دووەمی بەئارسناڵ بەخشی   لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 72 ئەلكسەندەر لاكازێت گۆڵی دڵنیایی سەركەوتنی بۆ تۆمار كردن   سەرەرای هەوڵەكانی یانەی ساوسهامپتۆن بۆ گۆرینی ئەنجامەكە   بەڵام سودیان لەو هەلانە وەرنەگرت كە بۆیان دروستبوو   لەكۆتایدا یانەی ئارسناڵ یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە و كۆی خاڵەكانی گەیاندە 30 خاڵ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە