کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان سیتی حەوتەم بردنەوەی لەدوای یەكی بەدەستهێنا

.

12:48 PM - 27/01/2021

یانەی مانچستەر سیتی درێژەی بەسەركەوتنەكانیدا و حەوتەم بردنەوەی لەسەرەكی لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا بەدەستهێنا  ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یارییەكی هەفتەی 20 لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی وێستبرۆمیچ ئالبیۆن   لەگەڵ فیكەی ناوبژیوان یاریزانانی مان سیتی بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستبون و كۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست و لەدەقیقەی 6 ئەلكای گۆندۆگانی ئەڵمانی گۆڵی پێشكەوتن و لەدەقیقەی 22 جواو كانسیلۆ گۆڵی دووەمی بۆ تۆمار كردن   هەر لەدرێژەی ئاستە بەرزەكەیان و لەدەقیقەی 30 گۆندۆگان گۆڵی دووەمی خۆی  لەیارییەكە تۆماركرد و لەدوا ساتی گێمی یەكەم ریاز محرەز گۆڵی چوارەمی بەستیزنس بەخشی   لەدوای ئەو گۆڵە هەوڵی یاریزانانی هەردوو یانە بۆ تۆماركردنی گۆڵ زیاتر بوو   رەحیم سترلینگ درێژەی بەئاست بەرزی یانەكەیدا و لەدەقیقەی 57 گۆڵێكی تۆمار كرد    لەدوای ئەو گۆڵە سەرەرای هەوڵەكانی یانەی وێستبرۆمیچ ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوە و هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات   لەكۆتایدا یانەی مانچستەر سیتی یارییەكەی بەپێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە و بووە خاوەن  41 خاڵ و بەشێوەیەكی كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە