کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وێستهام یونایتد چوارەم بردنەوەی لەسەریەكی تۆماركرد

.

12:46 PM - 27/01/2021

ركابەرییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا دەستیپێكرد و یانەی وێستهام یونایتد توانی چوارەم سەركەوتنی لەسەریەك تۆمار بكات  ئەمەش دوای ئەوەی لەمیانی یارییەكی هەفتەی 20دا بووە میوانی یانەی كریستاڵ پاڵاس    لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی یانەی كریستاڵ پاڵاس كە لەنێو یاریگای خۆیان یاریان دەكرد باشتر دەركەوتن و لەدەقیقەی 3 وێلفرێد زاها گۆڵی پێشكەوتنی بۆ تۆمار كردن    خۆشی یاریزانانی ئەو یانەیە زۆری نەخایاند و لەدەقیقەی 9 تۆماس سوسیك گۆڵی یەكسانبوونی بۆ وێستهام تۆماركرد و لەدەقیقەی 25یش هەر ئەو یاریزانە گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی  تۆمار كرد و گێمی یەكەم بەو ئەنجامە تەواو بوو   لەگێمی دووەم یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵەكانیان بۆ تۆمار كردنی گۆڵ زیاتر بوو  یانەی وێستهام درێژەی بەئاستە بەرزەكەیدا و لەدەقیقەی 65 كریگ داوسۆن گۆڵی سێیەمی پێبەخشین   لەبەرامبەردا یانەی كریستاڵ پاڵاس هەوڵی گۆرین و هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا ....  سەرەرای ئەوەی میچی باتچوای لەدوا ساتدا گۆڵێكی بۆ تۆمار كردن   بەڵام هیچ سودێكی پێ نەگەیاندن و لەكۆتایدا یانەی وێستهام یونایتد یارییەكەی بەسێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە