.
08:38 - 26/01/2021
هاوكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیەنرایە زیان لێكەوتووانی بۆردومانەكەی توركیا
دوای ئەوە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا سنوری حاجی ئۆمەرانیان بۆردوومانكردو زیانی زۆری بەگوندنیشینانی سنوری باڵەكایەتی گەیاند و 300 سەر مەڕوماڵاتی هاوڵاتیانی سنورەكە لەناوچوون، ئارام قادرخەبات ئەندامی سەركردایەتی و ڕاوێژكاری هاوسەرۆكان بۆ كاروبارە جەماوەرییەكان سەردانی سنورەكەی كردو هاوخەمی و پشتیوانی هاوسەرۆكان و یەكێتی بۆدووپاتكردنەوەو پێی ڕاگەیاندن چۆن لەڕابردوودا یەكێتی پشتیوانی گوندنشینان بووە بۆ داهاتووش یەكێتی خزمەتی زیاتری سنورەكە دەكات، هەر لەو چوارچێوەیشدا هاوكاری هاوسەرۆكانی یەكێتی گەیاندە زیانلێكەوتووانی بۆردوومانەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە