کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان کرد

.

07:28 PM - 26/01/2021

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان کرد

لەدیاری جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و، کونسوڵی گشتی چین لەهەرێمی کوردستان، باس لەپەیوەندییە مێژوویەکانی هەردو گەلی کورد و چین کرا، جەختیش لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی هەردو گەل کرایەوە.

ئەم هەماهەنگی کارکردنە، لەمیانەی  ئەو پێشوازیە هات، کە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦/١/٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە نی روچی کونسوڵی گشتی چین لەهەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا باس لە پەیوەندییە قوڵ و مێژوویەکانی هەردو گەلی چین و کورد کرا، کە سەردەمەکەی دەگەرێتەوە بۆ ڕێگای ئاوریشمی، لەو چوارچێوەیەشدا سەقامگیری ئابوری هەرێم و عێراق، بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی وڵاتی چین و بەشداری کردنیان لە پڕۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەکانیان کرایەوە.

لەمیانەی دیدارەکەدا جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند: گەلی کورد و عیراق بەگشتی بەچاوێکی دۆستانە و برایانە، سەیری گەلی چین و وڵاتەکەی دەکات، بونی وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتەشی لە کوردستان و عیراق بە دۆست و کاریگەر زانی،بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەکەمان، سوپاس و پێزانینی خۆشی ڕاگەیاند کە وڵاتی چین یەکەم وڵات بوو هاوکاری تەندروستی پێشەکەشی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە