کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جووتیارانی هەرێم: بەغدا دەستی بەسەر پارەكانماندا گرتووە

.

06:57 PM - 26/01/2021

جووتیارانی هەرێم: بەغدا دەستی بەسەر پارەكانماندا گرتووە
نزیكەی 100 جووتیار لە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازی، نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوە‌و بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەكانی جوتیاران بۆ ساڵانی 2014‌و 2015‌و 2016 پێكبهێنرێت.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا (عوسمان ئەمین) نوێنەری جووتیاران داوای لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان‌و عیراق كرد شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكەن‌و وتی، حكومەتی عیراق دەستی بەسەر پارەی گەنمی جووتیاراندا گرتووە، چونكە پارەكە ئامادەیە، بەڵام لەبەرئەوەی بەسیاسی كراوە ناگاتە دەستی جووتیاران.
لای خۆشیەوە (عەبدولستار مەجید) سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی شایستە داراییەكانی جووتیاران پێكهێنرا‌و ئەگەر پارەی جووتیاران بۆ ساڵانی 2014‌و 2015‌و 2016 خەرج نەكرێت كە بڕەكەی 557 ملیار دینارە، دەست بە هەوڵەكانمان دەكەینەوە.

HkohJpdnxyw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە