کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان: نزیكەی 70%ی ساڵی رابردوو باران باریووە

.

06:55 PM - 26/01/2021

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان: نزیكەی 70%ی ساڵی رابردوو باران باریووە
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم  ئاشكرایكرد، ئێستا بەنداوە بچووكەكان پڕبوون لە ئاو و بەنداوە گەورەكانیش بەراورد بە پارساڵ جیاوازیان هەیە، ئەوەش بەهۆی ئاستی بارانبارینەوەیە كە ئەمساڵ كەمتر بووە.
(ئەكرەم ئەحمەد) رایگەیاند، ئەمساڵ باران بە رێژەی لەسەدا 60 بۆ لەسەدا 70ی ساڵی رابردوو باریووەو ‌نزیكەی 3 ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوكان هەیە، ملیارێك و 200 ملیۆن مەتر سێجاش لە بەنداوی دەربەندیخان هەیە، بە گشتی تا ئێستا دۆخی بەنداوەكان خراپ نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە پلانماندا هەیە 249 بەنداو دروست بكەین، لەو ژمارەیەش 14 بەنداو تەواو بووە‌و 17 بەنداویش بەهۆی قەیرانی داراییەوە كاركردن تێیاندا وەستاوە، ئەوەیشی كە دەمێنێتەوە دیراسەی 40 بەنداومان هەیەو پلانمان هەیە بەشێوەیەك لە شێوەكان وەك پڕۆژەی وەبەرهێنان بیانخەینە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە هەرێمی كوردستان 17 بەنداو 100  حەوزی بچووك هەیە كە سەرجەمیان توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە