کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجەی عیراق پڕدەكاتەوە

.

06:50 PM - 26/01/2021

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجەی عیراق پڕدەكاتەوە
ئابووریناسێكی عیراق پێیوایە، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك لە مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، دەتوانرێت بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت كورتهێنانی بودجە پڕبكرێتەوە.
وسام تەمیمی ئابووریناسی عیراق رایگەیاند،  حكومەتی عیراق دەتوانێت بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەك لە مووچەی فەرمانبەران ببڕێت، كورتهێنانی بودجە پڕبكاتەوە، چونكە لە ئێستادا نرخی نەوت لەسەروی 55 دۆلارەوەیە، ئەمەش 10 دۆلار زیاترە لەو نرخەی لەپڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەو 10 دۆلارە رۆژانە هەڵبگیرێت، ئەوە بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا دەكاتە 30 ملیۆن دۆلارو مانگانەش دەگاتە 900 ملیۆن دۆلار، بەمەش دەتوانرێت كورتهێنانی بودجە پڕبكرێتەوە.
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق لەسەر ئەو بنەمایە دانراوە، كە رۆژانە لە كێڵگە نەوتییەكانی عیراقەوە 3 ملیۆن بەرمیل‌و لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكرێت، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتیش بە 42 دۆلار دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە